بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەخاتەڕوو

کوردستان

31/05/2023     ژمارەی بینراو 1647

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی پێنج، چاوەڕوانن بزانن بەغدا چەند پارەیان بۆ دەنێرێت. 

ھونەر جەمال، بەمیدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە: "حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی حەوتی ساڵی 2021ـەوە، 23 مانگ مووچەی لە كاتی خۆیدا و مانگانە دابەش كردووە، واتە 23 مووچەی تەواومان دابەش كردووە، تەنیا 13مانگ بە داهاتی ناوخۆ و نەوت بێ هیچ بڕەپارەیەكی بەغدا مووچەمان داوە، ئەمەش نیشانەی چاكسازییە و داهاتیش باش كۆدەكرێتەوە."

وتیشی: "وێڕای وەستانی هەناردەی نەوت، توانیمان لەم مانگەدا مووچەی مانگی چوار دابەش بكەین، بۆ مووچەی مانگی پێنجیش هەموو پێشینەی كارەكانی ئێمە و حكوومەت بۆ ئەو ئامانجەیە و چاوەڕوانین بزانین بەغدا چەندمان بۆ دەنێرێت، چاوەڕێین بزانین هەفتەی داهاتوو چۆن دەبێت، تاوەكوو بڕیار لە مووچەی مانگی پێنج بدرێ."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن