زیاتر لە 284 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا چاكبوونەتەوە

جیهان

07/04/2020     ژمارەی بینراو 303

راچڵەكین-

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، تائێستا لەسەرانسەری جیهاندا زیاتر لە 284 هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

ناوەندی (csse) بڵاویكردووەتەوە، لەكۆی 183 وڵاتدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە، تائێستا 284 هەزارو 802 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ناوەندەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەئێستادا ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 348 هەزار 184 كەس.

لەو ژمارەیەش 74 هەزارو 811 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە وڵاتی ئیتاڵیایە كە گەیشتووەتە 16 هەزارو 532 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن