کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت؟

کوردستان

07/06/2023     ژمارەی بینراو 288

راچڵەکین –

کەشناسی پێشبینی دەکات کەشوهەوای کوردستان لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا سەقامگیر بێت و ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتى لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.

سەبارەت بە سبەینێش روونیکردەوە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ کات بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی :37 پلەى سیلیزى
دهۆک :37 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن