ده‌مامك
ڕاچڵه‌كین-
چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت كه به ته‌كنیكی لێزه‌ر تۆماركراون تیایدا گرنگی به‌كارهێنانی ده‌مامكی پزیشكی بۆ خۆپاراستن له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه.
له ڤیدیۆكه‌دا زۆر به ووردی و ئاسانی و ڕوونی سوودی به‌كارهێنانی ده‌مامك ڕونكراوه‌ته‌وه كه چۆن كه‌سێكی ته‌ندروست له پژمه و كۆكه ی ڤایرۆساوی كه‌سێكی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌پارێزێت ته‌نانه‌ت له هه‌ناسه‌دانی كه‌سێكی ته‌ندروستیش مرۆڤ ده‌پارێزێت.
ئه‌م وێنانه به ته‌كنیكی "شلیرین" تۆماركراوه، پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زیاتر له 100 هه‌زار ووردیله له ده‌می كه‌سێكی ئاسایی دێته ده‌ره‌وه كاتێك هه‌ناسه ده‌دات یان قسه ده‌كات و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مانه له هه‌وادا ده‌مێننه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له شوێنێكی داخراودا بێت ژماره‌یه‌ك له وردیله‌كان له هه‌ودا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌مێنێته‌وه.
جگه له‌وه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامك له ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراوت ده‌كات هاوكات پێویسته 2 مه‌تر دوور بكه‌ویته‌وه له هه‌ر كه‌سێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت ده‌یبینی.