كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی بۆ جوتیاره‌كان له‌ ئێستادا

کشتوکاڵ

07/04/2020     ژمارەی بینراو 447

جوتیار

ڕاچڵه‌كین-

لەکاتی بونی هەردەرد و نەخۆشیەکی بەروبومی ڕوەکی و بواری کشتوکاڵیدا کە نەخۆشی یاخود دەردە کشتوکاڵیەکە پەرەی سەند پێویستە ڕێگری لێ بکرێت بۆ بڵاو نەبونەوەی نەخۆشیەکەو پاراستنی بەرهەم، بۆ ئەو مەبەستە خەڵکی زیاد لە جۆرێک دەرمان و پەینی گەڵا بەکار دێنن و تێکەڵی دەکەن کە هەندێک لەو قڕکەرو پەینانە تێکەڵکردنیان کارەساتی گەورە دروست دەکات و دەرەنجامی زۆر خراپی دەبێت هەم ڕاستەوخۆ لەسەر کەسی جوتیار هەمیش لەسەر جۆریەت و بڕی بەرهەمی کشتوکاڵی، ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك زانیارین بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاره‌كان ئاگاداری چۆنیەتی تێکەڵکردنی قڕکەر و پەینە کیمیاویەکان بن و بەرچاویان ڕوون بێت.

1- بە هیچ شێوەیەک قڕکەری کەڕوکوژ(مبید الفطری) لەگەڵ پەینی گەڵا(سماد الورقی) تێکەڵ نەکرێ.
2-بەهیچ شێوەیەک پەینی گەڵا(سماد الورقی) لەگەڵ قڕکەری نحاسی تێکەڵ نەکرێت.
3- تا دەتوانن قڕکەری کەڕووکوژ لەگەڵ قڕکەری مێروو کوژ تێکەڵ نەکەن.
4- بەهیچ شێوەیەک کەڕووکوژ لەگەڵ زەیتی زستانە و هاوینە تێکەڵ نەکرێت.
5- بەهیچ شێوەك ئاوی زێراب و ئاوەڕۆ بۆ دەرمان ڕشاندن بەکار مەهێنن.
6- بەهیچ شێوەیەک قڕکەری نحاسی لەکاتی گوڵکردندا بەکار مەهێنن چونکە کاریگەری نەرێنی زۆری هەیە لەسەر زیندویەتی دەنکە هەڵاڵە.
7- تا دەتوانن یەک جۆر دەرمان دووجاری لەسەریەک بۆ هەمان نەخۆشی بەکار مەهێنن چونکە ئەو هۆکاری نەخۆشیانەی لە ڕشاندنی یەکەمجار لەناوناچن بەرگری پەیدا دەکەن دژی مادەی چالاک کە لەدەرمانەکەدا هەیەو جارانی دی پێی نامرن.
8-هەوڵدەن لەکاتی بەیانیان کە ئاونگ هەیە، وە لە زستاندا کە پلەی گەرمی خوار 13 پلەبوو، وەلەهاویندا پلەی گەرمی سەروو 35 پلە بوو ڕشاندن نەکەن

س: نوسینگەی کشتوکالی گەرمیان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن