دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

ئابوری

08/04/2020     ژمارەی بینراو 7398

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی بێت، ئەمڕۆ چوارشەممە  8-4-2020  مووچەی وەزارەتەكانی رۆشنبیری و لاوان،كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەشدەكرێت.

هاوكات مووچەی خانەنشینی سەربازی ئەوانەی مووچەكەیان لەنێوان (550_900) هەزار دیناردایە دابەشدەكرێت.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن