ئەمریكا؛ ژمارەی تووشبووان بەكۆرۆنا نزیك دەبێتەوە لە 400 هەزار كەس

جیهان

08/04/2020     ژمارەی بینراو 229

راچڵەكین-

ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا نزیك دەبێتەوە لە 400 هەزار كەس.

هاوكات زانكۆی (جۆنز هۆبكنز) بڵاویكردووەتەوە، تەنها لەماوەی 24 كاتكۆكی رابردوودا، هەزارو 736 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا تۆماركراوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەش كە بڵاوكراونەتەوە، تائێستا 399 هەزارو 886 كەس لەئەمریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 12 هەزارو 907 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین ئەو كەسانەشی گیانیان لەدەستداوە لە نییۆرك-ی پایتەخت تۆماكراوە كە گەیشتووەتە 4 هەزارو 9 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن