زیاتر لە 301 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەجیهاندا چاكبوونەتەوە

جیهان

08/04/2020     ژمارەی بینراو 272

راچڵەكین-

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، تائێستا لەسەرانسەری جیهاندا زیاتر لە 301 هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

ناوەندی (csse) بڵاویكردووەتەوە، لەكۆی 184 وڵاتدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە، تائێستا 301 هەزارو 417 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ناوەندەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەئێستادا ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 431 هەزارو  375 كەس.

لەو ژمارەیەش 82هەزارو 145 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە وڵاتی ئیتاڵیایە كە گەیشتووەتە 17 هەزارو 127 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن