راچڵەكین-
وەزارەتی نەوت سەرقاڵی گەڕان و پشكنینی كێڵگەیەكی نوێی غازە لە قەزای ڕاوەی سەر بە ئەنبار و دەوترێت كێڵگەكە زۆر لە كێڵگەی عوكاز گەورەترە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (المطلع)ی عێراقی"تیمە مەیدانییەكانی سەر بە وەزارەتی نەوت كاردەكەن بۆ گەڕان بەدوای كێڵگەكانی تری غازڤ لە ئەنبار و ئەو كێڵگەیەی لەئێستاشدا دۆزراوەتەوە، لە كێڵگەی غازی عوكاز گەورەترە و وەزارەتی نەوت بانیازە رادەستی كۆمپانیا گەورەكانی بكات".
بە گوێرەی هەواڵ، ئەو نەوتەی لە پارێزگای ئەنباردا دەدۆزرێتەوە، لە جۆری بەردینە و تێچووی بەرهەمهێنانی زۆرە، بەڵام دەكرێت سود لەو كێڵگە غازانە وەربگرێت كە دەكەونە سنوری پارێزگاكە.
لە مۆڵەتی شەشەم بۆ گەڕان بەدوای نەوت و غاز كە لەلایەن حكومەتەوە دراوە بە كۆمپانیاكان، ژمارەیەكی زۆر لە ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار لەخۆدەگرێت.