ئێران پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكی روسیا دەكات

جیهان

08/04/2020     ژمارەی بینراو 23

راچڵەكین

كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لەو دەستپێشخەرییە دەكات كە لەلایەن روسیاوە كراوە بۆ دروستكردنی رێڕەوی مرۆیی بەمەبەستی گەیاندنی كۆمەكی تەندروستی بۆ ئەو وڵاتە، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە دۆخێكی سەختدایە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە جریوەیەكدا كە بەزمانی روسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نوسیویەتی: لەكاتێكدا سەرۆكی ئەمریكا بەردەوامە لە رەتكردنەوەی داواكارییە جیهانییەكان بۆ هەڵگرتنی سزای ئابووری لەسەر وڵاتەكەمان، تاران پێشوازی لەو دەستپێشخەرییەی روسیا دەكات بۆ دروستكردنی رێڕەوێكی سەوز بەمەبەستی گەیاندنی كۆمەك و پێداوستی پزیشكی بۆ ئێران.

جەواد زەریف مەترسی خۆیشی نیشاندا لەئەگەری كۆنترۆڵ نەكردنی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی، ئەوا ڤایرۆسەكە لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بڵاودەبێتەوە.

بەگوێرەی پێشنیازەكەی روسیا كە لەلایەن ئەمریكاوە رەتكرایەوە، رێرەوێكی مرۆیی لەگەڵ ئێران دەكرێتەوە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە كۆمەك و پێداویستی پزیشكی رەوانەی ئەو وڵاتە بكرێت، كە بەهۆی سەپاندنی سزا ئابورییەكانی ئەمریكاوە، توانای دابینكردنی كەرەستەی پزیشكی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن