خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ڕاچڵهكین-
ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی بهردهوام ڕێنمایی نوێ و زانیاری لهسهر ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودهكاتهوه، ئهمانه نوێترین ئامۆژگاریهكانی ئهم ڕێكخراوهیه بۆ دانیشتوانی سهر زهوی.
1- بۆ کوشتنی ڤایرۆسەکە لەسەر دەستت ، پێویستە زوو زوو دەستەکانت بشۆی بە پاکژکەرەوەی ئەلکھولی یاخود بە ئاو و سابوون.
2- خۆت بە دوور بگرە لە کەسی بەرامبەر بە زیاتر لە مەترێک، چونکی لەوەیە لە کاتی کۆکە و پژمین و تەنانەت قسە کردندا پریشک بپەڕێتە سەر لوت و دەمت.
3- بەدوور بە لە دەست دان لە دەم و چاوت پێش شۆردن و پاکردنەوەی.
4-ڕەچاوی تەندروستی کۆئەندامی ھەناسە بکە وەک پژمین و کۆکە بۆ ناو ئەنیشک یان کلێنێکس و پاشان فڕێدانی بە شێوەیە دروست
5- لە ماڵەوە بمێنەرەوە، ئەگەر ھەستت بە تاو کۆکە و تەنگەنەفەسی کرد ڕاوێژی پزیشک بکە یاخود سەردانی ناوەندە تەندروستیە تایبەتمەندەکان بەو نەخۆشیە بکە.
6- بەردەوام ھەوڵی بە دەستھێنانی زانیاری بدە و پابەندی ڕێنمایەکان بە کە لە لایەن ناوەند تەندروستیەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە.
ئا: هەرێم کریم احمد
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە