سلێمانی.. رۆژی یەكشەممە دەوامی فەرمانگەیەك دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

08/04/2020     ژمارەی بینراو 71143

راچڵەكین

لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەوامی دادگاكانی لێكۆڵینەوەی سلێمانی دەستپێدەكاتەوەو بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانیش، هەفتانە دادوەران دوو رۆژ دەوام دەكەن.

بەپێی نوسراوێكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، كە ئەمڕۆ 8-4-2020 بە واژۆی دادوەر جاسم جەزا جافر سەرۆكی دادگاكە ئاراستەی گشت دادوەرانی دادگاكانی لێكۆڵینەوە كراوەو وێنه‌یه‌كی ده‌ست (راچڵه‌كین) كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووە " لەبەر بەرژەوەندی گشتی و راپەڕاندنی ئیش و كارەكان، پێویستە رۆژانی یەكشەممەو چوارشەممەی هەموو هەفتەیەك لەكاتكۆ 8:30ی بەیانی بۆ 1ی دوانیوەڕۆ، لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس دەوام بكەن كە خۆیان دەستنیشانی دەكەن. 

دەقی نوسراوەكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن