راچڵەكین -
وەزارەتی پەروەردە، مەرج و پێوەرەكانی تایبەت بە وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە ئامادەیی پیشەیی سلێمانی - سیستەمی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی 2026 - 2027، بڵاودەكاتەوە و راشیدەگەیەنێت، تەنها 100 خوێندكار لەو بەشە وەردەگیرێن.
وەزارەتەكە لە ئاگادارییكدا بڵاویكردەوە، بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە ئامادەیی پیشەیی سلێمانی - سیستەمی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی خوێندنی 2026 - 2027، لە پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری خوێندكارانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەكەینەوە كە دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە داواكاری پێشكەش بكەن، بەپێی ئەم مەرج و پێوەرانەی خوارەوە:
1- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزیی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەبێت.
2- 100 خوێندكار لەم ئامادەییە وەردەگیرێت.
3- خوێندن لەم پسپۆڕی و بەشانە پێكدێت:
- بەشی جل و بەرگ و فاشن.
- بەشی چاككردنەوەی كۆمپیوتەر.
- بەشی وزەی خۆر.
4- خوێندكاری پێشكەشكار لە هەر بەشێك وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.
5- ساڵی یەكەمی خوێندن لە ئامادەیی، تەنیا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
6- بەرنامەكانی پسپۆڕی و بەشەكانی سەرەوە لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێدەكات.
7- ماوەی پێشكەشكردن سنووردارە؛ لە ڕێكەوتی 8ی 8ی 2026 دەستپێدەكات و لە ڕێكەوتی 1ی 9ی 2026 كۆتایی پێدێت.
8- خوێندكاری پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێكراوە، مافی پێشكەشكردنی هەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی كە پێشتر لە قوتابخانەكەی وەریگرتووە (كە هەمان كۆد و پاسۆردە كە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی وەرگرتووەتەوە). واتە دەتوانێت بچێتە ناو سیستەمی E-Parwarda لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە و بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان هەڵبژێرێت، دواتر تەنیا كلیك لەسەر ئایكۆنی (ناردن) دەكات: