زیاتر لە نیوەی ئەمریكییەكان دەترسن بە كۆرۆنا بمرن

جیهان

09/04/2020     ژمارەی بینراو 250

راچڵەكین-

بەگوێرەی راپرسییەك كەلەئەمریكا ئەنجامدراوە، 56% هاوڵاتیانی ئەمریكی نیگەرانن لەوەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، بمرن.

لەو راپرسییەدا‌ كە لەلایەن كۆمپانیای راپرسی The Harris Pollەوە ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوە كراوە كە ئەمریكییەكان بە بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو، زیاتر گرنگیان داوە بە مەترسی پەتاكە.

لە راپرسییەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە 56% ئەمریكییەكان دەترسن بە پاتەكە بمرن، سەدا 68% یشیان پێیانوایە، پەتاكە وایكردووه كە ئەو ترسە رەوابێت.

 سەرۆكی كۆمپانیای راپرسی The Harris Poll، جۆن جیرزیما ئاماژەی بەوەكردووە، لە راپرسییەكی هاوشێوەدا كە لە ١٤ی ئادار ئەنجامیانداوە رێژەی ترس لە مردن بە پەتاكە 27% بووە و رایگەیاند: ''ئێستا ئەوە 56%ی ترسە، ئەوانەی پێش سێ هەفتە پێیانوابوو هەمان ترس نالۆجیك و كاردانەوەی لە رادەبەدەرە، بۆچوونیان زۆر گۆڕاوە''.

هەروەها لە راپرسییەكەدا دوو لەسەر سێی ئەمریكییەكان باس لەوە دەكەن كە دوای هێواشبوونەوەی پەتاكەش، لانیكەم تا سێ مانگ بیر لە گەشتكردن ناكەنەوە.

راپرسییەكە لە سێ بۆ پێنجی نیسان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدراوە و هەزار و٩٩٣ كەسی سەروو تەمەن ١٨ ساڵ بەشدارییان پێ كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن