مستەفا كازمی پەیامێكی بەزمانی كوردی بڵاوكردەوە

عێراق

09/04/2020     ژمارەی بینراو 3116

مستەفا كازمی

راچڵەكین-

راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراق، پەیامێكی بە زمانی كوردی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەڵێنی كاركردن بۆ چارەسەری قەیرانەكان دەدات.

كازمی بە زمانی كوردی نووسیویەتی: "بە راسپاردنم  بە ئەركی سەرۆكایەتی حكومەتی عێراقی، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەكەمان، بۆ كاركردن لە سەر پێكھێنانی حكومەتێك كە خواستی عێراقییەكان بخاتە پێشینەی كارەكانی، سەروەری نیشتیمان و مافەكان بپارێزێت و كاربكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و ئابووری بەرەوپێش ببات".

ئەمڕۆ، مستەفا كازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی  لەلایەن د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق و بەئامادەبوونی هەریەك لە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، فالح فەیاز، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن