كۆمەڵێك تابلۆی بەرازی بیگكاسۆ بە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار فرۆشرا

هەمەڕەنگ

29/07/2023     ژمارەی بینراو 419

راچڵەكین- 

ئەو بەرازە ناونراوە "فریادڕەسی سروشت"، چیرۆكەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016، كاتێك جوان لێڤسۆن چالاكوانی مافی ئاژەڵان بەتیا لە تویلەیەكدا دۆزییەوە كە جگە لە كاغەز و كەرەستەی وێنەكێشان هەموو شتێكی لەدەوروبەری خۆی خواردبوو.

ئەم ڕووداوە نەك هەر هانی لایفسۆنی دا كە چاودێری ئەم بەرازە بكات، بەڵكو وای لێكرد فێری وێنەكێشانی بكات لە بەرامبەر پاداشتكردنی بە پێدانی گەڵامێو و گەڵاوگۆڵی درەختەكان.  

بە وتەی لایفسۆن، بەرازی "بیگكاسۆ" تەنیا نیگاركێشێكی ئاسایی نییە، بەڵكو شێوەی دڵ و ژمارە و پیت دروست دەكات، ئەمەش هێندەی تر بەو نیگاركێشە سەرساممان دەكات كە لە ئێستادا بەهای یەك تابلۆی 26 هەزار دۆلارە.



ئەم تابلۆیە و تابلۆكانی تری، لەلایەن كۆمەڵێك كەسایەتی ناودارە لە سەرانسەری جیهان خاوەنداری دەكرێن، وەك ئەكتەر جۆرج كلۆنی و یاریزانی تێنسی ئیسپانی ڕافایل نادال، هەروەها لە دیزاینی لیبێڵی خواردنەوەكاندا بەكاردەهێنرێن و جێگەیەكیان لە پێشانگاكانی كیپ تاون داگیركردووە.

لە وەڵامی چەند پرسیارێكدا سەبارەت بە پارەی فرۆشتنی تابلۆكانی بەرازە نیگاركێشەكە و چۆنیەتی خەرجكردنی، لایفسۆن دەڵێت، بۆ كڕینی خۆراك و تێچووی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری بۆ ئەو ئاژەڵانەی لە مەزرایەدا كە بەڕێوەی دەبات خەرج دەكرێت، لەگەڵ دابینكردنی مووچە بۆ كرێكارەكانی. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن