ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی كامبریج ئاشكرایان كردوه ڤایرۆسی كۆرۆنا له سێ جۆری جیاوازی A-B-C پێكهاتووه و ئه‌مه‌ش وایكردوه ڤایرۆسه‌كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌ربه‌سته‌كانی سیستمی به‌رگری له‌ش تێبپه‌ڕێنێت و له له‌شی كه‌سی توشبودا بمێنێته‌وه.
ڤایرۆسی كۆڤید 19 جۆری A: نزیكه له‌و جۆره‌ی كه توشی ئاژه‌ڵ و شه‌مشه‌مه كوێره ده‌بێت.
ڤایرۆسی كۆڤید 19 له جۆری B: ئه‌مه‌ش ده‌بێت به دوو جۆری یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه له شاری ووهان بڵاوبۆته‌وه و ئه‌وی دیكه‌یان ئه‌و جۆره‌یه كه له ئه‌مه‌ریكا و ئوستورالیا بڵاوبۆته‌وه.
جۆری B به دوو جار له بازدان له جۆری A په‌یدا بووه و ئه‌مه سه‌ره‌كی ترین جۆری ڤایرۆسی كۆڤید 19 یه كه له ووهان له ماوه‌ی ڕابردودا بڵاوبویه‌وه.
ڤایرۆسی كۆڤید 19 له جۆری C: ئه‌م جۆره پێی ده‌وترێت كچی جۆری B له‌ڕێگه‌ی وڵاتی سه‌نگافوره‌وه بۆ ئه‌وروپا گوازرایه‌وه.
مێژووی بۆهێڵی ئه‌م ڤایرۆسه له 24 ی 12 ی ساڵی ڕابردوو هه‌تا 4 ی 3 وه‌رگیراوه و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه ڕاسته سێ جۆری جیاوازی ڤایرۆسی كۆڤید 19 هه‌یه به‌ڵام هه‌مویان له یه‌ك ده‌چن.
ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی تێڕامانی زاناكان ئه‌وه‌یه ئه‌و ڤایرۆسه‌ی ئێستا له ووهان و چین و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا هه‌یه له‌و جۆره نییه كه سه‌ره‌تا هه‌بووه و جۆری B له سارس كۆڤ 2 واته جۆریA هاتووه كه بازدان به‌سه‌ریدا ڕویداوه و پێشتر ئه‌م ڤایرۆسه توشی شه‌مشه‌مه كوێره و ئاژه‌ڵه‌كان بووه.
هاوكات زاناكان پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م ڤایرۆسه به‌رده‌وام بازدان به‌سه‌ریدا ڕوبدات بۆ ئه‌وه‌ی توانای مانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ناو له‌شی مرۆڤدا و به‌سه‌ر سیستمی به‌رگری له‌شدا زاڵ بێت.