قەدەغەی هاتوچۆ درێژكرایەوە

کوردستان

10/04/2020     ژمارەی بینراو 651

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قەدەغەی هاتوچۆی درێژكردەوە.

وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، قەدەغەی هاتووچۆ نێوان پارێزگاکان و ناو شارەکان تا 16ـی ئەم مانگە کاتكۆ 12ـی شەو درێژکراوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، هاتووچۆی پیادە قەدەغەیە جگە لە حاڵەتی دابینکردنی پێداویستی رۆژانە و حاڵەتی نەخۆشی، ئەوانەشی سەرپێچی دەکەن سزا دەدرێت.

 

لە 14-3-2020 ـەوە لە هەرێمی كوردستان قەدەخەی هاتووچۆ راگەیەندراوە، تاوەكو ئێستاش بۆ چەند جارێك ماوەكە درێژكراوەتەوە، هاوكات حكومەتی عێراق تاوەكو 18ی نیسان قەدەخەی هاتووچۆی درێژكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن