مۆبایلەكەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی

هەمەڕەنگ

14/08/2023     ژمارەی بینراو 915



راچڵەكین- 

لە چیرۆكێكی نوێی پەیوەست بە "ئالودەبوون"ی جیهان بە مۆبایلەوە، گەنجێكی ئیتاڵی لە لوتكەی چیایەكەوە كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵیدابوو رێگە لە كەوتنەخوارەوەی مۆبایلەكەی بگرێت. 


ئەم چیرۆكە ترسناكە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە، بەهۆی وێنەیەكی "سیلڤی" گەنجەكە لەگەڵ خۆشەویستەكەی كە چەند ساتێك بەر لەوەیە گیان لەدەستبدات. 

لە وێنەكەدا گەنجە ئیتاڵییەكە كە ناوی ئەندریا مازیتۆ-یە و تەمەنی 30 ساڵان بوو،  بە پێكەنینەوە دەركەوتووە كە خۆشەویستەكەی لە پشتیەوەیە و لە گەشتێكدابوون لەنێو چیاكانی ئیتاڵیا، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، مازیتۆ مۆبایلەكەی لەدەست كەوتووەتەخوارەوە لەسەر لوتكەی چیاكە كە بەرزاییەكەی  200 مەتر بووە، ئەویش هەوڵیداوە بیگرێتەوە و نەیەڵێت بكەوێتە خوارەوە.  

سارا براگانتی خوشەویستی لەبارەی رووداوەكەوە نوسیویەتی،ئەم وێنەیە "نەفرەت لێكراوە"، چونكە دوا وێنەیەی پێكەوە بوونە، چەند ساتێك پێش ئەوەیە مازیتۆ بكەوێتەخوارەوە و گیان لەدەستبدات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن