زنجیرە درامایەك لەنێتفلێكس كە خانمە ئەكتەرێكی كورد رۆڵی تێدا دەگێرێت دەبێتە خاوەنی زۆرترین بینەر

هەمەڕەنگ

28/08/2023     ژمارەی بینراو 519
no

راچڵەكین-

زنجیرە درامایەك لەئەمریكا كە خانمێكی كوردی خەڵكی باشووری كوردستان رۆڵی تێدا دەگێڕێت، دەبێتە خاوەنی زۆرترین بینەر لەو وڵاتە. 

زنجیرە دراماكە بە ناوی "ئێرین كارتەر كێیە؟" لە 24ی مانگی هەشت لە نێتفلێكس بڵاوكرایەوە و خانمە ئەكتەری كورد ئەڤین ئەحمەد ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت.

زنجیرە دراماكە باس لە چیرۆكی ژنێكی بەریتانی دەكات كە بە هۆكارێك لەگەڵ كچە بچووكەكەی لە وڵاتەكەی هەڵدێت و بە هیوای ژیانێكی نوێ لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا نیشتەجێ دەبێت.

ئێلین كارتەر كێیە؟ 

ئەمە پرسیاری زنجیرە دراماكەیە، لەیەكەم زنجیرەكەدا چاومان بەو كارەكتەرە دەكەوێت، ئێرین وەك مامۆستایەك لەیەكێك لە خوێندنگە ئاساییەكان دەردەكەوێت لە بەرشلۆنە، كاتێك سەرقاڵی بازاڕكردنە لەیەكێك لەماركێتەكان لەلایەن كۆمەڵێك دزەوە دەستگیردەكرێت، ئێرین-یش زۆر ژیرانە دەتوانێت بەرگری لەخۆی بكات.


ئەڤین ئەحمەد

 

ئەڤین ئەحمەد لەساڵی 1990 لە ستۆكهۆڵم-ی پایتەختی سوید لەدایكبووەو باوكی خەڵكی شاری سلێمانی-یەو دایكی خەڵكی شاری عەفرین-ە لە رۆژئاوای كوردستان.

ئەڤین پێشتر لەچەند فلیمێكدا بەشداری كردووەو رۆڵی سەرەكی تیایاندا بینیوە، لەوانە Blue Eyes ،The Rain ، Snabba Cash و Quicksand بەهۆیەوە بووەتە ئەكتەرێكی ناسراو لەسەر ئاستی سوید و دەرەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن