دزەكان داوای لێبوردن لە خاوەن ماڵ دەكەن

هەمەڕەنگ

28/08/2023     ژمارەی بینراو 877


راچڵەكین- 
دزەكان لە ناوچەی پۆردینۆن لە باكوری ئیتاڵیا نامەیەك بۆ خاوەن شوقەیەك بەجێهێشتووە و داوای لێبوردن و هاوسۆزی خۆیان بۆ دەربڕیوە. 

دزەكان لە نامەكەدا  بۆ خاوەن ماڵ نوسیویانە،"هیچ شتێكی بەنرخیان لە ماڵەكەدا نەدۆزییەوە، جگە لە ئامێرێكی گرتنەوەی قاوە  و ئامێرێكی “ئایرۆگریل”  كە بردوویالنە، بۆیە داوای لێبوردن دەكەن، ئەوان پارەیان نییە و برسیانە،  بەڵام دیارە تۆش هیچت نییە". 

ڕۆژنامەی "ئیل گازیتینۆ"ی ئیتاڵی بڵاویكردەوە" لێكۆڵینەوەكان ڕەتی ناكاتەوە ئەو هەڵە ڕێزمانییانەی لە نامەكەدا دۆزراونەتەوە و لەسەر پارچە كاغەزێكی گەورە نووسراون، بۆ سەرلێشێواندنی لێكۆڵەران و پسپۆڕان بێت، تا بگەنە ئەو بڕوایەی دزەكان بیانیین، بۆیە گەڕان بەدوای دزەكاندا بەردەوامە، بەڵام هیچ بەڵگەیەكیان بەجێنەهێشتووە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن