هەفتەی داهاتوو دوو رۆژ دەكرێتە پشوو

عێراق

29/08/2023     ژمارەی بینراو 1908

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی رێورەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، هەفتەی داهاتوو دوو بكاتە پشووی فەرمی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، بەبۆنەی ئەنجامدانی رێورەسمەكانی یادكردنەوەی زیارەتی چلە-وە، ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیاریدا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، كە دەكاتە 6 و 7ی ئەیلوول، بكاتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەو فەرمانگە حكومییەكان.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی یەكشەممەی داهاتووشی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران.

بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكاتێكدایە لەزۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ئامادەكاری دەستپێكردووە بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكارانی یادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، كە تائێستا بە سەدان هەزار كەس لە پەیڕەوكارانی ئاینزای شیعە لە وڵاتانی دەرەوە هاتوونەتە شاری كەربەلا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن