راچڵەكین-
پارێزگای واست بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پشوو رادەگەیەنێت، ئەو لایەنانەش دیاریی دەكات كە پشووەكە نایانگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، راگەیاندنی پارێزگای واست بڵاویكردەوە"بۆ مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دانیشتوانی پارێزگای واست لەپێناو ئەنجامدانی مەراسیمی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بۆ زیارەتكاران، بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە پارێزگای واست ڕابگیرێت، پشووەكەش لە ڕۆژی یەكشەممە 3ی ئەیلوولی 2023 دەستپێدەكات، تا پێنجشەممە 7ی ئەیلول".
راگەیاندنی پارێزگای واست دەڵێت"پشووەكە بانكەكان و ئەو فەرمانگە خزمەتگوزاریانە ناگرێتەوە كە كارەكانیان پەیوەندی بە مەراسیمی زیارەتەكەوە هەیە".