راچڵەكین-
پارێزگای موسەننا، تێكڕای رۆژەكانی هەفتەی داهاتوو دەكاتە پشووی فەرمی.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن نوسینگەی پارێزگای موسەننا بڵاوكرایەوە، وەك بواردان بە هاووڵاتیان بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن (د.خ)، تێكڕای رۆژەكانی هەفتەی داهاتوو لە یەكشەممەوە بۆ پێنجشەممە دەكرێتە پشووی فەرمی لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت.
نوسینگەی پارێزگای موسەننا دەڵێت، پشووەكە ئەو فەرمانگە و دامەزراوانە ناگرێتەوە كە خزمەتگوزاریین و پەیوەندییان فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییەوە هەیە بۆ هاووڵاتییان.