16 سەربازی سوپای سوریا كوژران

جیهان

02/09/2023     ژمارەی بینراو 239


راچڵەكین- 

لە ئەنجامی پێكدادان لەگەڵ گروپە چەكدارەكان لە ریفی لازقیە، 16 سەربازی سوپای سوریا كوژراون و پێنجی تر برینداربوون.

رۆژنامەی "وەتەن"ی سوری بڵاویكردەوە، پێكدادانەكان لە یەكێك لە ناوچەكانی وادی رەبیعە لە ریفی باكووری پارێزگای لازقیە ڕوویداوە و 16 سەرباز كوژراون و پێنجی تر برینداربوون. 

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، گروپە چەكدارە توندڕەوەكان لە ریفی باكووری لازقیە بڵاوبوونەتەوە كە زۆربەیان سەر بە ڕێكخراوی "بەرەی نوسرە"ن، چەندان جار هێرشیان كردووەتە مەدەنییەكان  لە ناوچەكە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك بونەتە قوربانی و زیانێكی زۆریش بە موڵك و ماڵی دانیشتوان گەیشتووە.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن