دادگای فیدراڵی لەسەر راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 363


راچڵەكین-

دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی سكاڵای تایبەت بە بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان و ھەژماركردنی خزمەتیان بڕیاریدا.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عیراق بۆ دووەمجار لەبارەی سكاڵایەك كۆبوەوە كەلەلایەن  رێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەسەر سەرۆكی حكومەتی ھەرێم و وەزیری دارایی ھەرێم تۆماركراوە و تیایدا داواكراوە بە بڕیاری ژمارە 56ـی ساڵی 2015ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم (بڕیاری راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم) بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێت، چونكە بەھۆیەوە مافی فەرمانبەران پێشێلكراوە.

دادگای فیدراڵی عیراق لەكۆتایی دانیشتنەكەیدا لەوبارەیەوە رایگەیاند" ئەو بابەتە تایبەتمەندی ئێمە نیەو تایبەتمەندی دادگای ئیدارییە"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن