بۆچی رەخنە لە چاوپێكەوتنەكەی نێوان وەزیری بەرگری عیراق و هاكان فیدان گیرا

عێراق

19/09/2023     ژمارەی بینراو 338

راچڵەكین- 

خالید عوبەیدی، سەرۆكی دەستەی سیاسی هاوپەیمانی عەزم، ڕەخنە لە شێوازی پێشوازیكردنی وەزیری دەرەوەی توركیا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندی یاوەری دەگرێت، لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ عیراق كە لە كۆتایی مانگی رابردوودا بەڕێوەچوو. 

عوبەیدی لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “كۆبوونەوەی وەزیری بەرگری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كارێكی شیاو و قبوڵكراو نییە،  دەبوو  كۆبوونەوە لەنێوان هاوتاكاندا بێت، نەك لەنێوان وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەی وڵاتێكی تر". 

بە وتەی عوبەیدی"ئەم بابەتە تەنیا لە وەزیری بەرگری نەقەوما، بەڵكو زۆرێك لە سەركردە سیاسییەكانیش، كەوتوونەتە هەمان هەڵەوە، چونكە لایەنگری و دڵسۆزییان بۆ دەرەوەیە نەك بۆ وڵاتەكەیان". 

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە 22ی ئابی رابردوو سەردانی عیراقی كرد و لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، و سابت عەباسی وەزیری بەرگری عیراق كۆبووەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن