كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا

کوردستان

22/09/2023     ژمارەی بینراو 246

راچڵەكین -

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، خێرای با  لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرما نزیک دەبنەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.  


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :


هەولێر     : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی   :38 پلەی سیلیزی

دهۆک      : 39  پلەی سیلیزی

کەرکوک   : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە   : 40 پلەی سیلیزی

 زاخۆ        : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

سۆران :      39  پلەی سیلیزی

گەرمیان  :  44  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن