پارێزگایەكی عیراق پشووی راگەیاند

عێراق

23/09/2023     ژمارەی بینراو 626

راچڵەكین -

پارێزگای سەڵاحەدین بڕیاریدا سبەینێ یەكشەممە لە سێ قەزا بكرێتە پشووی فەرمی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ شەممە دیوانی پارێزگای سەڵاحەدین بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەن عەسكەری، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە لەهەرسێ قەزای سامەڕا، بەلەدو دوجێل، بكرێتە پشووی فەرمی.

پشووەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و دامەزراوە حكومییەكان دەگرێتەوە، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان، كە دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن