باری كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

26/09/2023     ژمارەی بینراو 237

راچڵەكین

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێ هەور لە کاتەکانی ئێوارەدا بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ. 

سبەی چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ، خێرای با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/س، ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 39 

سلێمانی : 36

دهۆک : 37

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 38

زاخۆ : 39

سۆران : 37

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 43

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن