عیراق رۆژێك پشووی فەرمی راگەیاند

عێراق

26/09/2023     ژمارەی بینراو 384

راچڵەكین -

بەبڕیاری سەرۆكی حكومەتی عیراق، رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دەكرێتە پشووی فەرمی لەعیراقدا.

ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی جەژنی نیشتمانیی كۆماری عیراق، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی، رۆژی سێشەممە 3-10-2023، دەكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەت.

جەژنی نیشتمانی كۆماری عیراق لە ساڵی 2008ەوە بڕیاری لێدراوە، بەبۆنەی رزگاربوونی عیراق لەژێر ئینتیدابی بەریتانی لەرۆژی 3-10-1932و بوونی عیراق بە ئەندام لە كۆمەڵەی گەلان، كە دواتر ناوەكەی گۆڕا بۆ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن