راچڵەكین-
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ماتەمینییە گشتییەكەی هەرێمی كوردستان، دەوامی هیچ دامودەزگایەك ناوەستێت و دەوام ئاسایی دەبێت.
پێشتر پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیكرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی كوردستان رابگەیەندرێت.
شەوی رابردوو لە هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەكان لە قەزای حەمدانیە لە زەماوەندێكدا، ئاگر دەكەوتەوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان كەسى تر برینداربوون.