راچڵەكین-
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عيراق رۆژەكانی 14 بۆ 16ی مانگی (تشرینی یەكەم/10)ی هەمو ساڵێك بە بۆنەی جەژنی "جەما"ی ئێزدییەكانەوە لە تەواوی عيراق پشوی فەرمی دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە" ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەرێوەچوو، تێدا گفووتگۆ لە بارەی دۆخی گشتی وڵات و جێبەجێكردنی دۆسێ سەرەكییەكانی كارنامەی حكومەت كرا"
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە رێكەوتی 14 بۆ 16ی مانگی (تشرینی یەكەم/10)ی هەمو ساڵێك، بە بۆنەی جەژنی "جەما"ی پێكهاتەی ئێزدییەكانە، لە هەموو پارێزگاكانی عیراق پشوی فەرمی دەبێت".