پزیشكێكی منداڵان هۆشداری دەدات بە دایكوباوكان

هەمەڕەنگ

09/10/2023     ژمارەی بینراو 924

راچڵەكین-
     
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان هۆشداری دەدات بەدایكو باوكان لەبەرامبەر كاریگەریەكانی سەیركردنی تەلەڤزیۆن لەلایەن منداڵانەوە.

د. پشدەر عەبدوڵا، لەنووسینێكدا كەلەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت منداڵ تا تەمەنی دوو ساڵ باش نییە سەیری شاشە بكات (تەلەفزیۆن ، ئایپاد ، مۆبایل ).

دەشڵێت، لەدوای ئەو تەمەنەوە منداڵ باشترە یەك بۆ دوو كاتژمێر زیاتر لە ڕۆژێكدا سەیری ئەم ئامێرانە نەكات، لە جیاتی ئەوە كاتەكانی بە یاری كردن بباتەسەر چونكە لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە مێشكی منداڵ باشتر گەشە ئەكات بە یاری كە خۆی بیكات لەوەی بە یاریەك كە لەڕێگەی ئەو ئامێرانەوە بیكات.

زیانەكانی یاری و سەیركردنی ئەم ئامێرانە :

١. قسەكردنی دوائەكەوێ.
٢. ئەو منداڵانەی كە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی ئۆوتیزم هەیە (ئەو منداڵانەی كە لەڕێگەی بۆ ماوەییەوە و لەخێزانەكانیاندا ئەگەری توشبوون هەیە) ڕێژەی تووشبونەكە زیاد ئەكات. 
٣-قەڵەوی، كێشی زیاد ئەكات چونكە جوڵەی كەم ئەبێتەوە.
٤-شێوازی خەوی تێك ئەچێت و خەوی كەم ئەبێتەوە.
٥-كێشەی هەڵسوكەوتی بۆ دروست ئەبێت.
٦-لاوازبوونی لایەنی كۆمەڵایەتی، واتە گۆشەگیر ئەبێت و هاوڕێییەتی كەس ناكات.
٧-فێری ڕەفتاری توندو تیژ ئەبێت، بەتایبەتی كەسەیری فیلم و یاریەك بكات كە توندو تیژی تێدا بێت.
٨-كاتی بۆ یاری نامێنێت ، لەبەر ئەوەی زۆربەی كاتەكانی بەسەیركدنی ئەو ئامێرانە بەسەر ئەبات.

هەندێك ڕێنمایی بۆ دایك و باوكان:
ا- هەوڵ بدە خۆت پێشتر سەیری ئەوكەناڵانە یان یاریانە بكە كە مناڵەكەت ئەیەوێ سەیریان بكە چونكە هەندێ كەناڵ و یاری زیانی زۆریان هەیە.
ب- هەوڵ بدە ئەو یاری و كەناڵانە لە شوێنێ بن لە ناو ئامێرەكە كە مناڵەكە بە ئاسانی دەستی پێ نەگات.
ج- هەوڵ بدە نزیك بیت لە مناڵەكە لە كاتی سەیركردنی تەلەفزیۆن یان ئامێرە ئەلكترۆنیەكە.
د- ناوبەناو پرسیار لەمناڵەكەت بكە كە سەیری كام بەرنامە ئەكات كە لەماڵەوەیە، یان كام یاریە ئەكات.
ها-كاتێك لەگەڵ منداڵەكەو سەیری بەرنامەو یاریەك ئەكەیت هەوڵ بدە بۆی ڕوون بكەیتەوە ناوەرۆكەكەی.

چۆن بتوانین سنور بۆ بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە دابنێین:
۱-ئەبێ كاتێكی دیاری كراویان بۆ دابنێین.
۲-هەوڵ بدەین بەرنامە بۆ ئامێرەكە دابنێین كە كات دیاری بكات بۆ بەكارهێنانی.
۳-نابێ لەژووری نوستن شوێنی شەحن كردنەوەی ئەو ئامێرانە بێت.
٤-نابێ لەژووری نوستن تەلەفزیۆن هەبێت.
شەیر و ئینڤایتی هاورێكانت بیر نەچێت با ئەوانش سوودی لێی وەرگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن