كەشناسی باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە

کوردستان

18/10/2023     ژمارەی بینراو 326

راچڵەكین- 

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی پێنج شەممە،  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت،  لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم و هەندێک ناوچەی پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما بەگشتی، جگە لە پارێزگای دهۆک کەمێک نزم دەبنەوە بەبەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن