كەشناسی باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ رادەگەیەنێت

کوردستان

20/10/2023     ژمارەی بینراو 367


راچڵەكین- 

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما/بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە. 

سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک شوێن نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.  


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 24 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن