راچڵەكین-ئاسۆ شەیدا
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناوی و شەكرە رایدەگەیەنێت، هەر كاتێك غودەی تەمەڵ (سستی غودەی دەرەقی) دەستنیشان كرا پێویستە زوو چارەسەر بكرێ ئەگەرنا كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی تووشی نەخۆشەكە.
د. داهات حەوێزی بڵاویكردووەتەوە:
-هەركاتێك غودەی تەمەڵ (سستی غودەی دەرەقی) دەستنیشان كرا پێویستە زوو چارەسەر بكرێ ئەگەرنا كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی تووشی نەخۆشەكە ئەكات وەكو:
-گەورەبوون و ئاوسانی غودەی دەرەقی لە بەشی پێشەوەی مل لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی و هەناسەتوندی و گران قوتدانی خواردن، جگە لەوەی لەڕووی شكڵەوە ناشرین ئەبێت
-چارەسەر نەكردنی غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی چەوری دڵ و چەوری سەرجگەر و گیرانی بۆڕیەكانی دڵ و گرژبونی ماسولكەی دڵ و بەرزبونەوەی زەخت و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و سست بونی دڵ.
-یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی قەڵەوی بریتیە لە غودەی تەمەڵ و ئەگەر كەسەكە هەوڵی خۆلاوازكردنیش بدات، ناتوانێ تاكو چارەسەری غودەكەی نەكات
-ئەو كەسانەی غودەی تەمەڵیان هەیە لەوانەیە دایمە هەست بە ئاوساوی قاچ و ڕووخسار و سڕبوون و مێرولە كردنی پەلەكان بكەن
-غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆكی لە ئافرەتان و پیاوان. ئافرەتانی سكپڕ ئەگەر چارەسەری غودەی تەمەڵەكەیان نەكەن لەوانەیە ببێتەهۆی تێكچونی ئەندامەكانی جەستە و لەدایكبونی پێشوەخت و لەبارچوون
-غودەی تەمەڵ پێویستە چارەسەر بكرێ چونكە ئەبێتە هۆی هەندێ حاڵەت درێژخایەنی وەكو كەم خوێنی وقەبزی و قژەڵوەرین.
-ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر وەرنەگرێ لەوانەیه ببێتە هۆی زۆر خەوی و تێكچوونی میزاج و دڵتەنگی