رووسیا 1500 مێش رەوانەی ئاسمان دەكات

هەمەڕەنگ

31/10/2023     ژمارەی بینراو 605

راچڵەكین- 

ئەكادیمیای رووسی بۆ زانستەكان رایدەگەیەنێت، شارەزایان خۆیان بۆ تاقیكردنەوەیەك ئامادە دەكەن كە تێیدا 1500 مێشی میوە بۆ ئاسمانی دەرەوە رەوانە دەكەن، تا تاقیكردنەوەیان لەسەر بكرێت. 

لەو بارەیەوە ئیرینا ئۆگنیڤا، سەرۆكی تاقیگەی فیزیای ژیاری سەر بە ئەكادیمیاكە رایگەیاند:"پلان دادەنێین بۆ رەووانەكردنی 1500 مێشی میوە، لەڕێی مسباری Bion-Mژمارە 2 كە رووسیا بۆ سوڕگەی زەوی هەڵیدەدات، لەپێناو تاقیكردنەوەی توانای زیندەوەرەكان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگە فەزاییەكان و رەوشی نەمانی كێشی راكێشان، بڕیاریشە لە چارەكی سێیەمی 2024 كارەكە ئەنجام بدرێت". 
 
بە وتەی ئۆگنیڤا:"لە ساڵی 2014 تاقیكردنەوەیەكی هاوشێوەمان ئەنجامدا و مێشی میوەمان لەڕێی مانگی زانستی  Foton-Mژمارە 4 رەوانەی ئاسمانی دەرەوە كرد، ئەو زیندەوەرانە 45 رۆژ لە ئاسمانی دەرەوە مانەوە، پاشان گەڕێنرانەوە بۆ سەر زەوی". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن