ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی ڕیال مەدرید بە جددی پلانی هەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکە بفرۆشێت.
تۆڕی "ریلیڤۆ" بڵاویکردەوە، یانەی شاهانە بڕیاریداوە بەجدی بەدوای ئۆفەرەکاندا بگەڕێت بۆ فرۆشتنی، فێرلاند مێندی، بەرگریکاری چەپی تیپەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ڕێگری لە هەوڵەکان دەکات ئەوەیە کە مێندی (28 ساڵ) هەست بە دڵخۆشی دەکات کە لە ڕیاڵ مەدریددایە، هەروەها پەیوەندی بە گرێبەستەکەیەوە هەیە کە لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.
ڕیلیڤۆ دوپاتیشی کردەوە کە یانەی شاهانە بۆ وەرزی داهاتوو فێرلاند مێندیی بە تەواوی لە ڕەچاوکردنی خۆی دەرهێناوە، ئەمە جگە لەوەی هەوڵیداوە ئەلفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری چەپی بایرن میونشن بگوازێتەوە ریزەکانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ەوە لە ٢٩ یاریدا بەشداری نەکردووە، بەڵام متمانەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی بەدەستهێناوە.
ڕیال مەدرید بەهۆی زۆری پێکانەکانییەوە سوودێکی زۆری لە مێندی فەرەنسی نەبینی، چونکە لەم وەرزەدا تەنها 4 جار یاریی کردووە، هەروەها لە دوایین یاری بەرامبەر بەرشەلۆنە لە ئیل کلاسیکۆ تووشی پێکانێکی نوێ بوو.