باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ رادەگەیەنرێت

کوردستان

04/11/2023     ژمارەی بینراو 276

راچڵەكین - 

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێ کات و شوێن، پلەکانی گەرما  نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

 

سبەی یەکشەممە،  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە (١- ٢) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 25

سلێمانی : 23

دهۆک : 23

کەرکوک : 29

هەڵەبجە : 24

زاخۆ : 24

سۆران : /

حاجی ئۆمەران : /

گەرمیان : 29 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن