كەشناسی باری كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو ئاشكرا دەكات

کوردستان

07/11/2023     ژمارەی بینراو 209


راچڵەكین - 

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێك پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ. 

 سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێك پەڵە هەور، پلەکانی گەرما  بەرز دەبنەوە بە (١- ٢) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 26 

سلێمانی : 25

هەڵەبجە : 27

دهۆک : 25

زاخۆ : 26

کەرکوک : 30

سۆران : 26

حاجی ئۆمەران : 18

گەرمیان : 31

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن