ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەلێکسیس سانچێزی چیلی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان باشترین یاریزانی جیهانی هەڵبژارد، بەدەر لە دوو ئەفسانە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
سانچێز لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: "بۆ من ڕۆناڵدۆ دیاردە ژمارە یەکە لە جیهاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ زۆرێک لە یاریزانە بەهێزەکان یاریم کردووە، هەروەها لە نزیکەوە مێسی و ڕۆناڵدۆم بینیوە، بەڵام دیاردە شتێکی ترە، خۆشە لە تۆپی پێدا بیبینم، دواتر ناتوانم خۆم بەدوور بگرم و باسی زامۆرانۆ نەکەم، ئێمە هەردووکمان خەڵکی چیلین و هەمیشە ئیرادەی ئەوم خۆشدەوێت”.
سەبارەت بە گرنگترین ئەو گۆڵانەی لە ژیانی وەرزشیدا تۆماریکردووە، سانچێز وتی: "بەدڵنیاییەوە گرنگترین گۆڵ ئەو گۆڵەیە کە لە یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمەریکا بەرامبەر ئەرجەنتین تۆمارمکرد، ئەمەش یەکەم پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای بە چیلی بەخشی لە مێژووی خۆیدا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "گۆڵەکەشم لە ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید زۆر نایابوو، جگە لەو گۆڵەی لە خولەکی 121 لە جامی سوپەری ئیتاڵیا بەرامبەر یۆڤانتۆس تۆمارم کرد".
لە کۆتاییدا وتی: "ئینتەر تیپێکی بەهێزە لەسەر ئاستی جیهانی کە لەم ساڵانەی دواییدا زۆر گەشەی کردووە، هاندەرێکی نایابی هەیە کە هەمیشە پاڵپشتیمان دەکەن، ئەوان ژیانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ ئەم یانەیە، هەروەها ئەو یاریزانەی دێتە ئێرە دەبێت قوربانی بدات بۆ ئەوەی بتوانێت بردنەوە بەدەست بهێنێت."