هێرشی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە دەستیپێكرد

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 268



راچڵەكین- 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە كەرتی غەززە دەستپێكرد.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر بەشێكی نەخۆشخانەكە دەستیپێكردووە و تا رزگاركردنی بارمتەكان بەردەوام دەبێت، چونكە بزووتنەوەی حەماس نەخۆشخانەی شیفا بۆ كاری تیرۆریستی بەكاردەهێنێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، نوسینگەی راگەیاندنی حكومەت لە كەرتی غەززە رایگەیاند، هێرشی هێزەكانی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا بە تاوانی جەنگ دادەنرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن