سبەینێ لەچەند پارێزگایەكی عیراق دەكرێتە پشوو

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 483

راچڵەكین -

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە زۆربەی ناوچەكانی عیراقی گرتووەتەوە، چوار پارێزگا بڕیاریاندا سبەینێ بكرێتە پشووی ناوەندەكانی خوێندن.

هەریەك لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، زیقاڕ، دیوانییەو موسەننا، بڕیاریاندا سبەینێ پێنجشەممە بكرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بە زانكۆكانیشەوە.

ئەو چوار پارێزگایە لە راگەیەندراوی جیادا هۆكاری راگەیاندنی پشووەكەی سبەینێیان گەڕاندەوە بۆ بەردەوامبوونی شەپۆلی بارانبارین و خراپبوونی رەوشی كەشوهەوا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شەپۆلێكی بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی عیراقی گرتەوەو بەهۆیەوە لەچەند شوێن لافاو هەستاو ئاستەنگی زۆریشی بۆ هاتووچۆ دروستكرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن