ئەوانەی تەقەی خۆشییان بۆ گەڕانەوەی حەلبوسی كردبوو دەستگیركران

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 903

راچڵەكین- 

ئەوانەی شەوی رابردوو تەقەی خۆشییان بۆ گەڕانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بۆ پۆستەكەی كردبوو، دەستگیركران. 

شەو رابردوو دەنگۆی ئەوەی بڵاوبووەوە لە پارێزگای ئەنبار كە گوایە، محەمەد حەلبوسی گەڕاوەتەوە بۆ پۆستەكەی و بڕیاری دوورخستنەوەكەی هەڵوەشێنراوەتەوە، بەو هۆیەوە تەقەی خۆشی لە شارو شارۆچكەكانی ئەنبار دەستیپێكرد، لەو بارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی 18 كەسی راگەیاند و بە نانەنەوەی پشێوی لە پارێزگای ئەنبار، وەسفیكردن. 
   
سێشەممەی رابردوو، دادگای فیدراڵ بڕیارێكی دەركرد و لێوەی كۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان هێنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن