راچڵەكین-
لەسنووری پارێزگای سلێمانی گۆڕانكاری لەچەند پۆستێكی حكومیداكرا، لەنێویاندا پۆستی جێگری پارێزگار، قائیمقامی شارباژێڕ.
ئەمڕۆ لەدیوانی پارێزگای سلێمانی، بەئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، دوابەدوای فەرمانی وەزاریی، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەپێی دەسەڵاتەكانی پارێزگار، ئەم كەسانە بۆ ئەركە نوێكانیان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا ڕاسپارد:
- شاهۆ عوسمان كەریم بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی بەوەكالەت( لە شوێنی لەیلا عومەر دانراوە كە ئێستا سەرۆكی شارەوانی سلێمانییە)
- عوسمان ئەنوەر محەمەد بۆ قائمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەكالەت (لە شوێنی شاهۆ عوسمان دانراوە كە ئێستا كراوە بۆ جێگری پارێزگار)
- رەفعەت فاتیح رەشید بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ.
- هیوا محمد ساڵح بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل.