راچڵەكین-
نووسراوی فەرمی دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی گەیشتە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.
وەك لەنووسراوەكەی دادگای فیدراڵیی عیراقدا هاتووە:" هەر سەرۆك حیزبێك كاندیدەكانی حیزبەكەی ناچار بكات داوای دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكەن و دواتر لای خۆی بیهێڵێتەوە و بەكاریبهێنێت، پێشێلكردنی بنەما و بەها دەستوورییەكانە."
دادگای فیدراڵیی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، مافی ئەوەی هەیە بڕیار بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی نوێنەرێك لە ئەنجوومەنی نوێنەران، كە ئەندامێتییەكەی بەپێی یاسا كۆتاییهاتووە.