سوودانی بڕیارێك لەبارەی كەرتی نەوتی عیراق دەدات

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 412

راچڵەكین -

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەیەكی وەزارەیت نەوت رایگەیاند: كاردەكەین لەپێناو پەرەپێدانی كەرتی نەوت و كەرتەكانی دیكەی تایبەت بە پێشەسازیی پێترۆكیمایی و كارەبا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژەكانی نەوت ئەنجامدرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا، بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی وەزارەتی نەوت تایبەت بە پەرەپێدان بە كەرتی نەوت لە عیراق كراوە.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، راپۆرتێك لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی نەوت و وزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لەپێناو تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای بەندەری جەیهانی توركیا، دراوە بە سەرۆك وەزیرانی عیراق.

لە كۆبوونەوەكەدا، سوودانی جەختی لەوە كردووەتەوە كە پێویستە گرنگی زیاتر بە كەرتی نەوت بدرێت، وتی:" چونكە كاریگەری لەسەر گەشەپێدانی وڵاتەوە هەیەو گرنگە بوودجەی زیاتر بۆ وەبەرهێنان لە كەرتەكانی نەوت و غاز تەرخان بدرێت".

سەرۆك وەزیرانی عیراق پلانەكانی حكومەتیشی لەبارەی كەرتی نەوت ئاشكراكردو رایگەیاند: كاردەكەین لە پێناو پەرەپێدان بە كەرتی نەوت و كەرتەكانی دیكەی تایبەت بە پێشەسازیی پێترۆكیمایی و كارەبا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن