وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی بارانبارین ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 1264

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمە پەستانی دەریایی ناوەراست، كاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بەجۆرێك : 

لەكاتەكانی بەیانی تاكوو نیوەڕۆ: بارانی بەلێزمە و بروسكە لەزۆربەی ناوچەكان بەردەوامی دەبێت زۆرترین رێژە لەسنووری یارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار  وهەروەها ناوچەكانی گەرمیان دەبێت.  

پارێزگای دهۆك،  ناوچەكانی ئاكرێ، شیلادزێ و ناوچەكانی دەوروبەری  زۆرترین رێژەی دابارین دەبێت لەكاتەكانی بەیانی تاكوو نیوەرۆ پاشان كاریگەری كەم دەبێتەوە ناوچە شاخاوویە سنووریەكان دابارین بەردەوامی دەبێ لەگەل بەفر بارین لەشاخەسنووریەكانی ئەم ناوچەیە . 

پارێزگا هەولێر، لەسەنتەری شار وە وەهەروەها ناوچەكانی كۆیە و هیران و  دەورو بەری تاكاتەكانی نیوەرۆ ئەگەری دابارینی زۆر هەیە  بەشێوەی لێزمە باران وبروسكە پاشان كاریگەری لاواز دەبێت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ ، وە لەناوچەكانی بالەكایەتی وەناوچە شاخاویە سنوورەیەكان بەردەوامی دەبێت بەشیوەی نمە باران وە بەفر .

پارێزگای سلیمانی : لەكاتەكانی پێش نیوەرۆ لەسەنتەری شارو زۆربەی ناوچەكان بارانی بەلێزمە بروسكە دەبارێت  كاریگەری بەردەوامی دەبێت تاكو كاتەكانی ئێوارە . 

ناوچەكانی گەرمیان: لەكاتەكانی بەیانی تاكوو پێش نیوەڕۆ رێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری چەمچەمال و سەنگاو  قادر كەرەم و دەوربەی  پاشان كاریگەر لاواز دەبێت لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆدا . 

پاریزگای هەڵەبجە: لەكاتەكانی پێش نیوەڕۆ كاریگەری ئەم شەپۆڵە بروسكە و لێزمە بارانە دەگاتە سەنتەری شارو دەورو بەری وە كاریگەری بەردەوامی دەبێت تاكوو كاتەكانی ئێوارە. 

پلەكانی گەرمانزم بوونەوەیەكی بەر چاو (4 - 6 ) پلە كەمتر بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ وە لەناوچە شاخاوویە سنووریەكان زیاتر نزم دەبێتەوە كە لەكاتەكانی شەو بۆ سفری سیلیزی یان زیاتر  نزم دەبێتەوە . 

سبەی سێ شەممە، ئاسمان هەور  دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارین بەشێوەی نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوویە بەرزەكان  بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی رۆژهەڵات و باكووری رۆژهەڵات . لەكاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم شەپۆڵە دابارینە كۆتایی دێت وە ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت . 

پلەكانی گەرما نزمتر بە (1-3) پلە  دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ . وە لەناوچە شاخاویەكان زیاتر نزم دەبێتەوە لەهەندێ ناوچەسنووریەكانی باكووری خۆرهەڵاتی هەرێم بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  16 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 12  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 14 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  19  پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 0 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 8  پلەی سیلیزی 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن