سنووری نێوان ئەمریكا و كەنەدا دادەخرێت

جیهان

22/11/2023     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین -

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لەسەر سنووری نێوان ئەمریكا و كەنەدا، بڕیاردرا بۆ ماوەیەك سنوورەكە بەڕووی هاتووچۆ هاووڵاتیان دابخرێت.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبیلێك لەنزیك خاڵێكی سنووریی نێوان ئەمریكاو كەنەدا لەسەر پردی رەینبۆ لەسەر ڕووباری نیاگارا، تەقییەوەو بەو هۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
 
نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا (ئێف بی ئای) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە دەستی پێكردووەو پردەكەش بۆ ماوەیەك بەڕووی هاتووچۆكردن دادەخرێت.

تائێستاش هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوەو جگە لە داخستنی پردەكە بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتیان، هاوكات خاڵەكە سنوورەییەكەو چەند فەرمانگەیەكی حكومیی نزیك شوێنی رووداوەكەش چۆڵكران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن